شیردانی سورشتی دایك بۆ منداڵ دەبێتە هۆی بەهێزبوونی دڵ

تەندروستی

28/05/2019‌ 526 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەكان دەریدەخات، شیردانی دایك بەمنداڵ، كەمكردنەوەی مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار، لەتەمەنی سەرووی ئەواندا كەمتر دەكاتەوە.

لێكۆڵەڕانی زانكۆی ئەسینای یۆنان، لێكۆڵینەوەیان لەسەر قۆناغی نائومێدی خانمان(منداڵنەبوونی یەكجاری)یان كرد و لەم ڕووەشەوە تەندروستی دڵ و دەمارە خوێنبەرەكانی ئەوانیان بەهۆی كاریگەری شێرپێدانی ئەوان بەمنداڵەكانیان لێكدانەوە بۆ كرد.

لێكۆڵەڕان بەو ئەنجامە گەیشتن ئەو دایكانەی، كە شیریان بە منداڵەكانیان دابوو، كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار ومەترسییەكانی پەیوەست بەوەوە بوون. 

هەرچەندەش ماوەی شیردانی ئەوانیش زیاتر بووبوو، بەڵام ئەم مەترسییە لەواندا كەمتر بووبوویەوە.

ئایرێن لامبێرینۆداكی، لێكۆڵەری باڵای ئەم لێكۆڵینەوەیە لەمبارەوە دەڵێت، ئەم ئەنجامانە دەریدەخات، شیرپێدان دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ لە خانماندا، و لە ئێستاشدا ئێمە خەریكی لێكۆڵینەوە بۆ هۆكاری سەرەكی ئەم كاریگەریانەین.

لێكۆڵینەوەكانی پێشووش دەریخستبوو، كەشیرپێدانی دایك خەمۆكی پاش منداڵبوون و هەندێك شێرپەنجە لەدایكان دوور دەكاتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا كێش و شەكرەی ئەوانیش كونتڕۆڵ دەكات.

بەوتەی لێكۆڵەڕان، سوودەكانی شیرپێدان بە ئەگەرێكی زۆرەوە هۆرمۆنی سوودبەخشی پڕۆلاكتین (Prolactin)ی لەدایكانی شیردەر بۆمنداڵانی بەدوادا دێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر