شارپرێس:
ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت هاوینی ئه‌مساڵ كریستیان ئیریكسنی یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه، هاوكات گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی كردوه‌ته ئامانجی سه‌ره‌تاو كۆتایی خۆی.
ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی هه‌ینی هه‌ریه‌كه له فلۆره‌نتینۆ پێرێز، سه‌رۆكی ڕیاڵ مه‌درید و دانیێل لیڤی سه‌رۆكی تۆتنهام له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئیریكسن بۆ ڕیاڵ مه‌درید كۆبوونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ڕیاڵ مه‌درید بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیریكسن دیاریكردوه‌و نایه‌وێت له‌و بڕه زیاتر بداته تۆتنهام.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت سود له‌شكستی یانه‌ی تۆتنهام له‌یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ وه‌ربگرێت، كاتێك شه‌وی شه‌ممه به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دۆڕا و نه‌یتوانی ببێته پاڵه‌وانی ئه‌وروپا، بۆیه له‌ئێستادا ئیریكسن هه‌ست به ئاسوده‌یی ناكات له‌یانه‌كه‌ی.
ڕ . ج