پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری پلەبەندی موچەی فەرمانبەران دەدات

عیراق

03/06/2019‌ 600 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەخت دەكاتەوە كە لەدوای جەژنی رەمەزان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای سیستەمەی پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران دەدرێت ، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هەموارەكە بەجۆرێكە كە یەكسانی لەنێوان ئەو فەرمانبەرانە درووست دەكات كە خاوەن هەڵگری هەمان بروانامە و ناونیشانی هونەری و كارگێرین لەسەرجەم وەزارەتەكاندا .

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە یەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێگەی " ئەلمەعلوومە"ی رایگەیاندووە، ئەنجوومەنەكە خوێندەوەی یەكەم و دووەمی بۆ هەمواری یاسای پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران كردووە ، راستەوخۆ دوای جەژنی رەمەزانیش بۆ دەنگدان لەسەری دەخریتە روو.

حاجی رەشید ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە هەموارەكە دادپەروەری بۆ هەموو فەرمانبەران لەسەرجەم وەزارەتەكان و دامودەزگا حكوومییەكان دەستەبەر دەكات و ئەو جیاوازییەی لەنێوان وەزارەتێك بۆ وەزارەتێكی تر هەبوو نامێنێت ، بەجۆریك مووچە و دەرماڵەكان یەكدەخرێن .

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت: بەم هەموارە ئیتر فەرمانبەران هەوڵ نادەن لە وەزارەتێكەوە بۆ وەزارەتێكی ترەوە راژەكانیان بگوازنەوە لەپێناوی ئەوەی دەرماڵەكانیان زیاد بكات و بەیەكجاری كۆتایی بەو دیاردەیە دەهێنیت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی