ڤیدیۆ.. شۆفرلێت ئۆتۆمبلێكی خێزانی دروست دەكات

جیهان

12/06/2019‌ 738 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "GM" لە ئۆزبەكستان نمایشی بەئۆتۆمبێكی نوێ‌ كرد، كە لەجۆری Onix خێزانییە.

كۆمپانیاكە "GM" ئۆتۆمبیلی لەو جۆرەی دروست كردووەو بڕیارە بەم نزیكانە بخاتە بازاڕەكانی ئۆزبەكستان، كە چاوەڕێ دەكرێت پێشوازییەكی زۆری لێبكرێت.

ئۆتۆمبیلەكە دوو جۆری هاچباك و سیدان هەیەو پێنج كەس دەگرێت‌و خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە، كە وردەكارییەكەی ئاشكرانەكراوە.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە دوو جۆرە، كە چوار بستۆنن‌و یەكێكیان هێزەكەی 120 ئەسپەو ئەوی تریش هێزەكەی 140 ئەسپە، خاوەنی 6 گێڕی ئۆتۆماتیكە.

ئۆتۆمبیلەكە بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەوەو نرخی سەرەتایی 10 هەزار دۆلارە.

هـ ـ ح

بەپەلە