بۆ بەئامانجگرتنی ئێرانە.. ئەمەریكا "پاسەوانە ناوەكییەكە"ی دەنێرێتە دورگەی كریت

جیهان

15/06/2019‌ 2455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەڤگینی دامانتسیف لە "فۆینیە ئۆبزرینیە" بابەتێكی لەسەر لەسەر ئامادەكارییەكانی واشنتۆن نووسیوە بۆ تەنگپێهەڵچنینی ئێران بەجۆرێك ڕێگەی پێبدات، كە هێرشێكی چروپر بكاتە سەر دامەزراوە ناوەكی و سەربازییەكانی ئێران ، بەڵام نووسەر پێیوایە ئێران ئامرازی بەرپەرچدانەوەی لەبەردەستە .

لە بابەتەكەدا هاتووە، پنتاگۆن بەردەوامە لە بەكارهێنانی ئامرازگەلێكی زۆری وەك هێرشی مووشەكی چڕ و پڕ بۆسەر ژێرخانی سەربازی و ناوەكی ئێران .

سەرباری بڵاوەپێكردنی یەكەكانی كەشتیگەلی پێنجەم بەسەركردایەتی كەشتی فرۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن  لەبەشی باكووری دەریای عەرەب ، پنتاگۆن بڕیاریداوە دووبارە فرۆكەی تاقیگەیی WC-135W «Constant Phoenix» كە ناسراوە بە " پاسەوانی ناوەكی" لە بنكەی ئاسمانی سودا بای لەدورگەی كریت بڵاوە پێبكات.

چوارچێوەی ئەركی ئەو سەكۆ هەواییە بریتییە لەچاودێریكردنی چینە بەرزەكانی ترۆبۆسفیر تا بزانرێت لەڕێگای تاقیكرندەوەی ناوەكییەوە پیس بووە ، چاوەڕێش دەكرێت لەگەڵ هەڵكشانی گرژییە درووستكراوە سیاسی و سەربازییەكانی كەنداوی فارسی نوێنەری پنتاگۆن و نوێنەری هەمیشەیی وڵاتە یەكگرتووەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەپشتبەستن بە راپۆرتە درۆییەناكنی كارپێكەری WC-135W دووبارە ( تویبی پاوڵ) لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بسەپێننەوە ، بەتایبەت دوای ئەوەی زانیارییەكان باس لەوە دەكەن لكە تاران پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاكردووە .

هەرچی لایەنی ئێرانییە ، ئەوە سیستەمە مووشەكییە دژە فرۆكەكانی وەك Hordad-15" و"Bavar-373"، ئەوە ئامرازی سەرەكی دەبن بۆ بەرپەرچدانەوەی واشنتۆن و هاوپەیمانە عەرەبەكانی .

لەماوەی ٥ ساڵی رابردوودا ، هێزە ئاسمانییەكانی ئێران بەسەدان مووشەكی SD2M و سەییاد -٢ و سەییاد-٣ ی ئاراستەكراو و مەودا و نزیكەی ٢٠ رادار بۆ ئاشكراكردن و بەئامانجگرتن .

ئەم ژمارەیەی مووشەك رەوشەكە بەسەر یەكدا هەڵدەگێرێتەوە بەجۆرێك لەبەرژەوەندی ئەو چەكە زۆر وردانە نابێت، كە لای هێزە ئاسمانی و دەریاییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانی عەرەبی هەیە ، ئەوە بۆچی؟ لەبەر ئەوەی رادارەكانی هەریەك لە "Hordad-15" و"Bavar-373 توانای ڕێگرتنیان هەیە لە ١٠٠ ئامانج لەیەك كاتدا .

سەرباری ئەوەش ئەو ژمارە زۆرەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی توانای داپۆشینی هەموو "خاڵە مردووەكان"ی لەسەر سیستەمی بەرگری مووشەكیی ئێس-٣٠٠ پێدەدات كە وێستگەی ناوەكی بوشەهر  و ژیرخانی سەركردایەتی لەنزیك تاران و گەلێك دامەزراوەی ستراتیژی تر دەپارێزێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی