كاپتنی هەڵبژاردەی ئەمەریكا بەرانبەر ترەمپ دەوەستێتەوە و وتنەوەی سرودی نیشتمانی رەتدەكاتەوە

وەرزش

26/06/2019‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مێگان رابینۆی -جێگای مشت و مڕ- سەركردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كرد بۆ خولی 8ی مۆندیالی ژنان بە تۆماركردنی دوو گۆڵ و بردنەوەی بەسەر ئیسپانیادا لە رۆژی دووشەممەی رابردوو.

لەگەڵ ئەوەی زۆری پێداهەڵگوتراوە، كەچی رابینۆ رووبەرووی رەخنەی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ بۆتەوە بەهۆی رەتكردنەوەی نەوتنی سرودی نیشتمانی لە پێش دەستپێكردنی یاریەكان یاخودا دەست نەخستنە سەر سنگی وەك هاوشێوەی یاریزانەكانی تر.

ئەم رەتكردنەوەی رابینۆ بە نەوتنەوەی سودی نیشتمانی وەك ناڕەزایەتی دەربڕینێك بوە لە هەلس و كەوتی پۆلیسی ئەمەریكا دژی كەمینەكان لەو وڵاتەدا، و ناڕەزایەتی بوە بەرانبەر كەسێتی خودی سەرۆك ترامپ.

ترامپیش لای خۆیەوە ئەو هەڵس و كەوتە بە نەشیاو لە قەلەم دەدات لەلایەن یاریزانی ناوبراوەوە و لەم بارەیەوە وتویەتی : ئەوانەی لە كاتی وتنەوەی سرودی نیشتمانیدا ناڕەزایەتی دەردەبڕن پێویستە لەم ولاتە نەمێنن (ئەمەریكا).

رابینۆی تەمەن 33 ساڵ بۆ یەكەمجار لە میانی وتنەوەی سرودی نیشتمانی لە سیپتەمبەری 2016دا چەماوەتەوە، وەك نیشانەیەك بۆ هاوسۆزی لەگەڵ یاریزانەكانی تۆپی پێ لە رەگەزی ئەفریقی، پێش ئەوەی یەكێتی توپی پێی ئەمەریكی هەمواری رێنماییەكانی بكات بۆ داواكردن لەسەرجەم یاریزانان – بەڕێزەوە بوەستن- كاتێ سرودی نیشتمانی دەوترێتەوە.

رابینۆ هێرشی كردووەتە سەر ترامپ لە لێدوانە رۆژنامەوانیەكانیدا و وتویەتی : ئەو رەگەز پەرست و لایەنگری سیكسییە و كەسێكی باش نییە.

RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا