چەند سەركردەیەكی پارتی دادوگەشەپێدان خۆیان بۆ دوای ئەردۆغان ئامادە دەكەن

جیهان

03/07/2019‌ 1557 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆچوونی بەرهەڵستكاری گشتی لە توركیا دژی سیاسەتەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بەرهەڵستكارە سیاسییەكان و میدیاكارەكان لەنێو چینە زیانمەندەكان لەو سیاسەتانە درێژ بووەتەوە بۆ سەركردە مێژوویەكان لە نێو پارتی دەسەڵاتدار، كە ئێستا بەدوای دەرچەیەكدا دەگەڕێن بۆ رزگاركردنی توركیا لە دەرەوەی ئەو حزبە، جا لە رێگەی دروست كردنی پاترێكی نوێوە بێت یاخود فشاری سیاسی.

نێوەندە ‌ توركییەكانی نزیك لە ژینگەی ناوخۆیی پارتی دەسەڵاتدار دادوگەشەپێدان دەڵێن: ناكۆكییەكان تەنیا لەگەڵ ئەردۆغاندا نییە، كە بەهیچ ركایەرێك رازی نییە، بەڵكو لەگەڵ سیاسەتە ئابووری كۆمەڵایەتییە شكستخواردووەكان و كەڵەكەبوونی دژایەتی كردنی توركیایە، ئەمەش لەلایەن پارتی دادوگەشەپێدانەوە بەشێوەیەكی خێرا نرخەكەی دەدرێت.

بە گوێرەی رژنامەی عەرەبی لەندەنی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا و هاوپەیمانی ئەردۆغان ئەحمەد دواود ئۆغلۆ رەخنەی توندی لەپارتی دادو گەشەپێدان گرتووە دوای دۆڕانە بە ئازارەكەی لە هەڵبژاردنەكانی شارەوانی ئەستەمبول. 

لە هەمان كاتدا جێگرە سەرۆك وەزیرانی پێشوو عەلی باباجان و سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە عەبدوڵڵا گویل وەك دوو ئەندامی دامەزرێنەری دادو گەشەپێدان حیزبێكی ركابەر لەم ساڵدا دروست بكەن. 

باباجان لە میانی چالاكییەكدا لە هەرێمی ئیلازیج وتی : كاتی خۆی حكومەتێك هەبوو لەبەڵێنەكانی دواكەوت، ئەوانەشی هۆكارن بۆ پاشەكشەی بنەماكانی یحزب پێویستە باجەكەی بدەن. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، كاتێ لە هەڵبژاردنەكانی یەكەمدا بە جیاوازی 13 هەزار دەنگ دۆران كەچی دووەمجار جیاوازیەكەی 800 هەزار بوو، بەرپرسی ئەمەش سەرۆك وەزیران نەبوو، كە بە جیاوازیەكی زۆر لە پەرلەمان ( هەڵبژاردنەكانی ساڵی رابردوو) بردییەوە، بەڵكو ئەوانەی هۆكاری سەرەكی بوون لە پاشەكشەیەكی زۆر لە گوتار و رێكار و بەها و سیاسەتەكان.

هاوكات شرۆڤەكاری سیاسی توركی ئیلهان تانیر، وای داناوە ئەمرۆ داود ئۆغلۆ تۆڵە لە ئەردۆغان دەكاتەوە دوای ئەوەی سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن سەرۆكی توركیاوە لەسەر كار لادرا، لەم بارەیەوە دەڵێت: شكستی پارتی دەسەلاتدار لە ئەستەمبول لاوازی ئەردۆغانی دەرخست لە بەرانبەر سەرجەم هاوپەیمانەكانی پێشووی، لە نێویاندا سەرۆكی پێشوو گویل و عەلی باباجان.

دادوئۆغلۆ لە پاش شكستەكەی ئەستەمبوڵ راستەوخۆ بەیاننامەیەكی دەركرد و دەوربەری ئەردۆغانی بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ تۆمەتبار كرد بەوەی هۆكاری تەپینی دۆخەكەن لەتوركیا، پاشان ئەم رەخنانەی قۆستەوەو فشاری زیاتری خستە سەری، پێدەچێ ئەوەی هانی دەدات هێرش بكاتە سەر ئەردۆغان بەدەست هێنانی دەسكەوتی تایبەتە.

شرۆڤەكارە توركەكان گرەو لەسەر سەربەخۆكانی نێو دادوگەشەپێدان دەكەن، ئەوانەی حزبەكەیان جێهێشتوە بەهۆی دەست بەسەراگرتنی ئەردۆغانە كە دەیەوێ دەست بەسەر هەموو شتێكدا بگرێ، دەكرێ هاوكار بن لە دووبارە گەرانەوەی هاوسەنگی بۆ دیمەنی سیاسی لە میانی هەمواكردنەوەی یاساكان بۆ پارێزگاری كردن لە دیموكراتیەت، لەم روەوە بەرهەلستكارەكان بە هەماهەنگی لەگەل ئەوانەی لە دادوگەشەپێدان جیابونەتەوە سەركەوتوبون لە دروست كردنی كوتلەیەكی بەرهەلستكار لە پەرلەمان بۆ رواندنی بڕیاری ئەنجامدانی راپرسی نوێ لەسەر سیستەمی سەرۆكایەتی.

سەرچاوە: Arab 24
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا