لێدوانى راهێنەرانى بەرازیل و ئەرجەنتین لەبارەى کلاسیکۆى کوپا ئەمریکا

وەرزش

03/07/2019‌ 908 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٣٠ هەردوو هەڵبژاردەى بەرازیل و ئەرجەنتین لە چوارچێوەى یاریەکانى ئۆڵمپیاتى کوپا ئەمریکا رووبەرووى یەکتر بوونەوە.

 

لەگێمى یەکەمدا هەرچەندە ئاستى ئەرجەنتین باشتر بوو بۆ یاریکردن، بەڵام زۆرى نەبرد بەرازیل گۆڵى پێشکەوتنى تۆمار کردو گێمەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

 

لە گێمى دووەمدا ئەرجەنتین باڵادەستى خۆى لە یاریگادا نواند، بەڵام نەیتوانى هیچ گۆڵێک بۆ هەلبژاردەکەى تۆمار بکات و چەندین هەلى گۆڵکردنیان لەدەستدا.

 

یاریەکەش بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێبەرامبەر کۆتایی هات و ئەرجەنتین پاڵەوانییەتەکەى جێهێشت.

 

لەدواى یارییەکەش هەردوو راهێنەرى هەڵبژاردەکان قسەى خۆیان لەبارەى یارییەکەوە کردو لەوبارەیەوە ئەدینۆر لیۆناردۆ راهێنەرى هەڵبژاردەى بەرازیل رایگەیاند، لەسەرەتاوە بیریان لەوە کردەوە بۆ ئەوەى ئەنجام بەدەست بهێنن دەبێت میسى رابگرن، توانیان ئەوە بکەن و ئەنجامەکەش بەدەست بهێنن.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، پێویست نییە لە یارییە گەورەکاندا هەڵبژاردەکەیان کۆنترۆڵى تۆپ و یاریگا بکەن، تەنیا هێرشبکردن ئەنجامەکە دەگۆڕێت.

 

لەبارەى میسیشەوە راهێنەرەکەى بەرازیل وتى"میسى یاریزانێکە هى ئەم هەسارەیەى ئێمە نییە، ئەو لە هەسارەیەکى ترەوەو هاتووەو یارییەکى جیاواز دەکات، ئەو بەردەوامە مەترسى دروست دەکات، بەبێ راگرتنى میسى ئەو ئەنجامە بەدەست نەدەهات.

 

لاى خۆشیەوە لیۆنیێل سکالۆنى راهێنەرى هەڵبژاردەى ئەرجەنین رایگەیاند،هەڵبژاردەکەمان ئاستێکى باشیان پێشکەش کرد کە دەتوانین داهاتوویەکى باشى لێ چاوەڕوان بکەین، هیوادارین هاندەرانمان ئەو ئاستە باشە بینین کە یاریزانەکان چۆن دڵسۆزى خۆیان پیشاندا.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ئێستا هەڵبژاردەیەکى باشیان لەبەردەستدایە و دەکرێت بەچارەسەرکردنى هەندێک بابەت ئەو هەلبژاردەیە ئەنجامى باشتر بەدەستبهێنێت.

س.هـ