موجتەبا خامنەیی: ئێران هێزی یەکەمی جیهانە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە رووی سەربازی و جیۆپۆلەتیکییەوە بووەتە هێزێکی باڵا و هاوکێشەی هێزی لە ناوچەکەدا بە تەواوی گۆڕیوە.


موجتەبا خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ هەندێک لایەن لەسەر بنەمای پێوەرە دنیاییەکان ئێران بە چوارەمین زلهێزی جیهان دادەنێن، بەڵام بەپێی پێوەرە باوەڕییەکان، گەلێک کە بەستراوە بێت بە ئیسلام و لە بەڕێوەبردنی حەق سڵ نەکاتەوە، بە هێزی یەکەمی جیهان هەژمار دەکرێت."

ئەوەشیخستەڕوو، ئێران لەڕوی سەربازی و جیۆپۆلەتیکییەوە بوەتە هێزێکی باڵا و هاوکێشەی هێزی لە ناوچەکەدا بە تەواوی گۆڕیوە.

خامنەیی لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد،" ئەو رۆژانەی دوژمن ئاواتی گەڕانەوەی بۆ دەخوازێت تێپەڕین و هەرگیز دووبارە نابنەوە."