سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەبارەی بنكەی فێرفۆرد دەكات

جیهان

38 خولەک پێش ئێستا‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەندی بورنهام، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، دوای پیلانی هێرشكردنە سەر بنكەی فێرفۆرد‌و دوای دەستگیركردنی پێنج هاووڵاتیی بەریتانیا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لیژنەی باری نائاسایی كردووە.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەلێدوانێكدا وتی: " ئەمڕۆ سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەك دەكەم بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی وێنەیەكی تەواومان لە دۆخەكە دەستبكەوێت".

 لیژنەكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی حكومەت بۆ حاڵەتە فریاگوزارییەكان و باری نائاسایی كۆدەبێتەوە و وەزیرەكان و بەرپرسانی پۆلیس و نوێنەرانی دەزگای هەواڵگریش ئامادە دەبن.

هاوكات پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئەو پێنج كەسەی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەكەی فێرفۆرد دەستگیركراون، بە كەفالەت ئازاد دەكرێن تاوەكو لێكۆڵینەوەی زیاتریان لەگەڵ دەكرێت.