دادگا لەبارەی کۆڕەک تیلیکۆمەوە بڕیاریدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3012 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم رایگەیاند، دادگای بەرایی ڕەسافە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق لەبارەی راگرتنی کارەکانی کۆمپانیاکە.


کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای بڕیاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی تاکلایەنەی گرێبەستی یەکلاکردنەوەی دارایی (التسوية المالية)، کۆمپانیاکەمان پەنای بردەبەر دادگا و سکاڵای لەسەر دەستەکە تۆمارکرد ".

ئەوەشیخستەڕوو،" خۆشبەختانە ئەمڕۆ دوشەممە، دادگای بەرایی رەسافە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستەی راگەیاند و گەیاندن و دوبارە کارکردنەوەی دەستبەجێ بە گرێبەستی یەکلاکردنەوەی نێوانمان کە لە 28/9/2026واژۆ کرابوو ".

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لەڕاگەیەنراوەکەیدا دەشڵێت،" هیوادارین دەستەی راگەیاندن و گەیاندن لاپەڕەیەکی نوێی دور لەناکۆکی بکاتەوەو بێ دانانی کۆسپ لەدوای کۆسپ، بۆ ئەوەی بەیەکەوە ئامانجە هاوبەشەکەمان بەجێبهێنین، کە بریتییە لە خزمەتکردنی بەشداربوان و گەشەپێکردنی بواری گەیاندن ".