ئایا وڵاتە عەرەبییەكان سەبارەت بەجەژنی قوربان-یش جیاوازییان دەبێت؟

جیهان

06/07/2019‌ 1568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە كۆتایی مانگی رەمەزاندا وڵاتە عەرەبییەكان ناكۆك بوون دەربارەی كاتی چەژنی رەمەزان، هەندێكیان وەك قەتەر و ئیمارات و سعودییە رۆژی سێ شەممەیان لە مانگی حوزەیران دیاریكردو هەندێكی تریان وەك میسرو ئوردن رۆژی چوارشەەمەی 5ی حوزەیرانیان بەجەژن دیاریكرد، بەڵام ئایا ئەمەش مانای ئەوەیە جیاوازییەكە بۆ جەژنی قوربانییش وابێت؟

خولی مانگ 
بۆ تێگەیشتن لەدۆخەكە، دەكرێت لە روونكردنەوەی هەندێك خاڵی فەلەكی دەست پێبكەین، ئێمە دەزانین خولی مانگ لەو چركەیەوە دەست پێدەكات، كە خۆر لە ئاسماندا لەپاڵ مانگەوە دەوەستێت و جووت دەبن، دیارە ناتوانرێت ئەو دیمەنە لەلایەن مرۆڤەوە نابینرێت بەهۆی تیشكی خۆرەوە، بەڵام دەكرێت هەندێك بابەتی فەلەكی بە وردی ئەژمار بكرێت.

دوری مانگ وردە وردە لە خۆر دوردەكەوێتە تا ئەو كاتەی دەتوانین بیبینین، توانینی بینینی مانگ پشت بە جیاوازی كاتی لە نێوان چركەی دەركەوتن و ئاوابوونی دەبەستێت، ئەگەر جیاوازیەكە گەورەبوو، مانگ ماوەیەكی گەورەتر جوڵە دەكات، ئەو كات ئەگەری بینینی زیاتر دەبێت.

بە گوێرەی رۆژ ژمێری كۆچی، وەك مەرجێك بۆ بینینی پشت بەبینینی سەرەتای مانگ دەبینێت، ئەگەر بێت و مانگ بەباشی لەخۆر دووركەوتەوە لە رۆژی بینیندا دەكرێت دوای رۆژئاوا بوون سێرەی لێبگێرێت و رۆژی دوای ئەوە سەرەتای مانگی نوێی كۆچی بێت، ئەگەر ئەمەش رووینەدا، رادەگەینرێت رۆژی دوای ئەوە تەواوكاری ماگی پێشووە.

رێككەوتن لەدوای جیاوازی
لەو وڵاتانەی 4ی حوزەیرانیان كردە جەژن پێویستە لەسەریان 29 ی شەوال بەدوای مانگدا بگەڕێن، كە پاش 2ی تەمووزی رابردوو هاتووە.

دیارە بینینی مانگ لەو كاتەدا رەنگە دەستنەكەوێت، چونكە مانگ لە ئاوابووندا لە بنەڕەتدا لە ئاستی خۆر دەوەستێت، بە شێوەیەك كاتی جووتبوونی نێوانیان لەسەعات 22:16 ئێوارەی رۆژی هەینی دەبێت بەكاتی دەوحە، پاشان رۆژی 3ی تەموز تەواوكاری مانگی شەوال دەبێت‌، رۆژی پێنج شەممە 4ی تەموز دەبێتە یەكەم رۆژی "زی القعدە".

بەڵام ئەو ولاتانەی بەردەوام بوون لە رۆژو گرتن، ئەوا 29 ی شەوال بەرانبەر 3ی یۆلیۆ دەبێت، بەوەی جووت بوونەكە بە ماوەیەكی درێژ پێش ئەوە روودەدات، دەكرێت ئەو وڵاتانە مانگ بە روونی ببینن و رایبگەینن رۆژی دوای ئەوە، پێنج شەممە 4ی تەموز تەواوكاری "زی القعدەیە".

پاشان، وڵاتە عەرەبیەكان ئەمجارەیان سەر لە نوێ رێككەوتن، "زی القعدە" لەهەمان كات دەستی پێكرد، بەڵام بە نسبەت مانگی "زی الحجە" بابەتەكە پێویستی بە هەندێك پێداچونەوە هەیە.

كاتی جەژنی قوربان
مانگ سەر لەنوێ بەتەنیشت خۆرەوە دەوەستێت لە سەعات 06:12 بەكاتی دەوحە لەیەكی ئابدا، لەو كاتەدا سەرجەم وڵاتە عەرەبییەكان لە هەمان رۆژدا بەدوای بینینی مانگدا دەگەڕێن.

ئەمەش كەمتر لە 11 سەعات بۆ مانگ دەمێنێتەوە تاكو لە خۆر دووربكەوێتەوە،ئەمەش مانای ئەوەیە ماوەیەكی درێژ لە ئاسمان دەمێنتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ماوەیەكی باشە مانگ بەروونی ببینری لە رێگەی ئاكێری بینینەوە.

دیارە جیاوازی لە نێوان وڵاتە عەرەبییەكاندا دەبێت دەربارەی مانگی كۆچی كاتێك مانگ ماوەیەكی كەم لە ئاسمان بمێنێتەوە، لە حاڵەتی دیاریكردنی مانگی یەك شەوەی شەوالی رابردوو، بەڵام كێشەكە ئەوەبووە 5 خولەك دوای رۆژئاوا بوون ماوەتەوە، بەڵام لە "زی الحجە" مانگی یەك شەوە ماوەی نیو سەعات دەمێنێتەوە، ئەمەش وا دەكات بینینی ئاسان بێت.

لە سەر ئەم بنەمایە، پێدەچێت وڵاتە  عەرەبییەكان لەمساڵدا رێك بكەون سەبارەت بەكاتی تەواوكاری "زی الحجە"، كە لە 2ی ئابدا دەبێت، بەمەش رێكەوتن دەربارەی كاتی جەژنی قوربان دەكرێت، كە دەكاتە رۆژی 11ی ئابی 2019.

سەرچاوە: الجزیرە.نت
وەرگێڕان: حلمی رەسوڵ رەزا