مۆبایلی "گالاكسی" وەك ئەوەی دەوترێت لەناو ئاودا كار ناكات

جیهان

07/07/2019‌ 451 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە وڵاتی ئوسترالیا بەتۆمەتی چەواشەكاری سكاڵایەكی یاسایی لەسەر كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور تۆماركرا .

رێكخراوی ڕكابەری و بەكارهێنەرانی ئوسترالیا دەڵێت: ساماسۆنگ لەڕێگای برەودان بەوەی مۆبایلە زیرەكەكانی جۆری گالاكسی دژە ئاون ، چەواشەكاری بەرانبەر بە بەكارهێنەران دەكات .

ئەگەر بێت و سكاڵاكە براوە بێت ئەوە سامسۆنگ بە ملیۆنان دۆلار  غەرامە دەكرێت ، ئەوەش دوای ئەوەی ساماسۆنگ ٣٠٠ ریكلامی بۆ مۆبایلی گالاكسییەكەی كردووە كە گوایە لەژێر ئاو و لە حەوزەكان و لەناو دەریادا كار دەكات .

لیژنەی ڕكابەری و بەكارهێنەرانی ئوسترالیا جەختی كردۆتەوە كە هێشتا تاقیكردنەوەی راستەقینە بۆ زانینی كاریگەرییەكانی ئاو لەسەر مۆبایلی گالاكسی نەكراوە .

هاوكات كۆمپانیای ساماسۆنگ سوورە لەسەر  ناوەرۆكی ڕیكلامەكانی و لە دادگاش لەسەر دۆسیەكە بەرگری لە خۆی دەكات .

ئەو دۆسیەیە بە گورزێكی تر دادەنرێت كە بەر گەورە كۆمپانیای بواری ئەلیكترۆنیات دەكەوێت دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٧ ش بەهۆی سووتانییەوە مۆبایلی گالاكسی نۆت-٧ی لە بازارەكان كێشایەوە ، ئەو هەنگاوەش خەرجییەكی زۆر لەسەر كۆمپانیاكە كەوت.

لیژنەی ڕكابەری و بەكارهێنەرانی ئوسترالیا دەڵێت: مۆبایلە گالاكسییەكان لەكاتی خستنیانە ناو ئاو تێكدەچن و كۆمپانیاكەش لەسەر بنەمای ئەو وارانتییەی لەگەڵییەتی ئامادە نەبووە قەرەبووی بەكارهێنەران بكاتەوە .

لیژنەكە دەشڵێت: ئەگەر بێت و سامسۆنگ سكاڵاكە بدۆرێنیت ئەوە بە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری ئوسترالی ، واتە نزیكەی ٧ ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی سزا دەدرێت ، كە ئەوەش ١٠% ی داهاتی ساڵانەی كۆمپانیاكەیە پێكدەهێنیت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی