زەیدان نیماری رەتكردووەتەوە

وەرزش

08/07/2019‌ 444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی رەتكردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكانی ئیسپانیا یانەی پاریس سان جێرمان دوو جار نیماری خستووەتە بەردەم یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەوەی لەم هاوینە بكرێت.

رۆژنامەی مۆدیۆ ئاشكرایكردووە، لەگەڵ ئەوەی پاریس سان جێرمان نیماری نمایشكردووە بۆ ریاڵ مەدرید، بەڵام زەیدان كڕینی ئەو یاریزانەی رەتكردووەتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە زەیدان نایەوێت گرێبەستی هێرشبری ئەنجامبدات، بەتایبەتی دوای ئەوەی یانەكەی ئیدین هازاردی بەلجیكی كڕیوە.

هـ ـ ح