شارپرێس:
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی چوار یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی بڕه‌پاره‌ی پێویست بۆ كڕینی پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، مانچسته‌ر یونایتد داوای 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌ردابون له پۆگبا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدیش ده‌یه‌وێت چوار یاریزانی یانه‌كه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بفرۆشێت.
له‌باره‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كه ده‌فرۆشرێن یاخود هه‌ندێكیان فرۆشراون ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و یاریزانانه كۆڤاسیچ، یۆرێنتی، دی تۆماس، تیۆ هێرناندزن
ڕ. ج