نوری مالیكی دژایه‌تی خۆی بۆ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یاند

عیراق

12/07/2019‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگه‌یاند، دژی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌.

نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆمه‌ریه‌ رایگه‌یاند، "دژی بیرۆکەی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی و تێکەڵاوکردنی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقم و لەگەڵ ئەوەدام حەشدی شه‌عبی وەك دامەزراوەیەکی سەربازی جیا لە هێزە ئەمنییەکانی دیکە بمێنێتەوە".

راشیگه‌یاند، زیاتر لە 35 هەزار چەکداری سوننە لەنێو حەشدی شەعبیدان و ناكرێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ تێكه‌ڵ به‌ هێزی دیكه‌ بكرێن.

كۆتایی مانگی رابردوو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا حه‌شدی شه‌عبی هەڵبوەشێنەوە و تێکەڵاوی هێزە ئەمنییەکان بکرێن كه‌ له‌ ساڵی 2014 ه‌وه‌ و به‌بڕیاری عه‌لی سیستانی دروستكرا، دواتریش به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌ عێارقییه‌كان داوایانكرد بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه‌.
ه.م

بەپەلە