نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ناجێگیرە

کوردستان

21/07/2019‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 375 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 375 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 135 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 150 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10هەزارو 750دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 250 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح