نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

22/07/2019‌ 494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەو گرژییانەی لەئاوەكانی كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز،  ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوتی برێنت هەر بەرمیلێكی بە ٦٣.١٨ دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساس هەر بەرمیلێكی بە 55.٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

س.هـ