دوای جیابوونەوەی لە پاشا محەمەد "ڕێحانە" سوپاسی مالیزییەكان دەكات

هەمەڕەنگ

27/07/2019‌ 2521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوسەرە جیابووەوەكەی سوڵتان محەمەدی پێنجەمی مەلیكی پێشووی مالیزیا نامەیەكی شاعیرانەی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا بەزمانی مالیزی  لەگەڵ مالیزییەكان دواوە و لەسەر ئەو پێشوازی و پشتیوانەییەی ئەوان سوپاسی كردوون . 

سەرەرای ئەوەی دەزگاكانی راگەیاندن لەسەر زاری سوڵتان محەمەدی پینجەم گواستوویانەتەوە، كە گومانی هەیە لەوەی ئەو باوكی بایۆلۆجی ئەو منداڵە بێت ،كە هاوسەرە جیابووەكەی بوویەتی ، بەڵام ئەكسانا، كە دواتر ناوی رێحانەشی بۆ زیادكرا لەسەر پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: شانازی بەو خوێنەوە دەكەم، كە لە جەستەی منداڵەكەمدا دێت و دەچێت ، هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بەو شێوەیە گەورە ببێت، كە ئێوە پێتان خۆشە".

 رێحانە بە مالیزییەكان دەڵێت: ئێوە گیانێكی مەزنن ، سوپاس بۆ پێشوازی و پشتیوانیتان لێمان بەوپێیەی ئێمە ئافرەتێكی بیانین‌و لە كولتوورێكی جیاواز گەورە بووین.

پێشتر پارێزەری سوڵتان محەمەدی پێنجەم سوڵتانی ویلایەتی "كیلانتان" رایگەیاند، سوڵتان محەمەد بەفەرمی لە هاوسەرەكەی ئەكسانا فویفودینا شاجوانی مۆسكۆ بۆ ساڵی ٢٠١٥ جیابووەتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی