ئاماژەكانی مانەوەی نیمار لەپاریس سان جێرمان

وەرزش

27/07/2019‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاماژەكانی مانەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لەیانەكەی خستەڕوو.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، نیمار ئەو كێشانەی چارەسەر كردووە، كە پێشتر لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان هەیبوو.

هەر بەپێی رۆژنامەكە چوونی نیمار بۆ یەكەی مەشق‌و راهێنان‌و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی نوێ‌ لەیانەی پاریس سان جێرمان، ئاماژەی نوێن بۆ مانەوەی نیمار لەیانەی پاریس سان جێرمان.

ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە نیمار داسیلڤا روو لەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات‌و دەنگۆكانیش بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح