وەزارەتى بارزگانى عێراق لەرێی فۆڕمەوە گەنمى جوتیاران وەردەگرێت

عیراق

27/07/2019‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى بارزگانى عێراق بریاریدا لەرێى فرۆمێکەوەو بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتى ئەو گەنمەى وەری دەگرێت گەنمى جوتیارانى عێراق و هەرێم وەربگرێت.

 

کاوە محەمەد ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە،لەبارەی کێشەی وەرنەگرتنی گەنم لەسایلۆی مەخمور چەند رۆژێکە جوتیاران لەسایلۆی مەخمور کێشەیان بۆ دروستبووە،  پەیوەندیم بە محەمەد هاشم وەزیری بازرگانیی عیراقەوە کرد و پێی راگەیاندم کە بۆیە وەرگرتنی گەنممان راگرتووە، چونکە لەبەڕێوەبەرێتی ئاسایشی نیشتیمانی (الامن الوطني)ەوە راپۆرتمان بۆ هاتووە کە گەنمی تەهریبکراویان لەدەرەوەی عیراق بە (١٥٠ دۆلار) هێناوە و دەیانەوێ سایلۆکانی عیراق بە (٥٠٠ دۆلار) لێیان وەربگرێت.

 

  ئاماژەى بەوەشکردوە، بە وەزیرى ناوبراوى راگەیاندوە،ئەگەر کاری واش کرابێت ئەوا نابێ جوتیاری راستەقینە و شایستە مافی بخورێت، و بەوتەى خۆشى وەزیرى بارزگانى رایگەیاندوە، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی فۆرم و تەنها ئەو جوتیارانە گەنمەکەیان لێ وەردەگیرێت کە لەڕێگەی پڕکردنەوەی ئەو فۆرمانەوە بیسەلمێنن زەویان هەیە و چاندوویانە و دووریویانەتەوە.

س.هـ