وێنەكێشی خەو.. لی هادوین ئەو وێنەكێشەی لەبێ‌ ئاگایی وێنە دەكێشێت

جیهان

29/07/2019‌ 1208 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بیر لەوە بكەرەوە ڕۆژێك خەبەرت ببێتەوە لە ژووری نووستنەكەت دا تابلۆیەك كێشرابێت، ئەو وێنەیەش خۆت لەخەودا بە بێ‌ ئاگایی كێشابێت.

پیاوێك بە "هونەرمەدنی خەو" ناسراوە، كە ناتوانێت بە ئاگایی وێنە بكێشێت، بەڵام لە ئێستا بەهۆی تابلۆكانی پارە پەیدا  دەكات، چونكە لەكاتی خەو وێنە دەكێشێت.

لی هادوین ئەو پیاوە ٤٠ ساڵانە، كە لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، یەكەم جار ٤ ساڵان بوو، كە ئەو دیاردەیەی تێیدا دەركەوەت، دانی بەوەدانا ناتوانێت لەكاتی بە ئاگابووندا وێنە بكێشێت و وێنەكانی ناشیرین دەردەكەون.

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمەریكا خاوەنی یەكێكە لە تابلۆكانی ئەو پیاوە، كە وێنەكەی لێكڕیوە، هەروەها یەكێك لە سێ كارە سەرەتاكانی كێشانی تابلۆی مارلین مۆنرۆ بووە، كە لەلایەن مۆزەخانەی مارین مۆنرۆی ‌و لەهۆلیوود بە زیاتر ٤ هەزار دۆلار كڕاوە.

هادوین لەلایەن پزیشك‌و دەروونناسەكانەوە لە بەریتانیاو زۆرێك لە وڵاتەكانی دیكەوە توێژینەوەی لەسەر كراوە و ئاماژەیان بەوەدا، كە ئەمە دیاردەیەكی ناوازەو دەگمەتە لەودا دەركەوتووە.

هادوین لەو بارەوە وتی: ئەوەی لە خەودا دەتوانم بیكەم ناتوانم بەئاگایی بەرهەمی بهێنم، ئاماژەی بەوەش كرد، بە منداڵی یەكەم جار لەسەر دیوارەكان وێنەی دەكێشا ، پاشان وێنەكانی زیاتر جوانتر و وردتر دەبوون، كاتێك وێنەی ماریلن مۆنرۆی كێشاوە، كە بەیانی بە ئاگا هاتووە سەری سورماوە.

دایك و باوكی پاش ئەمە بۆ چەندین شوێنیان بردووە، بۆ ئەوەی بزانن هۆكاری ئەمە چییە؟ هاردون باسی لەوە كردووە، كە زۆرێك لە پزیشك و دەروونناسەكان دەیانوت، تووشی ڕووداوێك یاخود كارەساتێك بووە، بەڵام ئەوە ڕاست نییە، چونكە تەنیا چوار ساڵان بووەو بڕواناكات هیچی بەسەر هاتبێت.

هاوكات پزیشك و دەروونناسەكان دوای توێژینەوەكانیان ، ئامۆژگاریان بۆ دایك و باوكی ئەوە بووە، كە ڕێگە بە منداڵەكەیان بدەن بەردەوامبێت و پاش ٢٠ ساڵ توانیوێتی ٦٠٠ تابلۆ و وێنە بكێشێت بەم شێوازە.

لە درێژەی قسەكانیدا هاوكین وتی: لەو ماویەدا زۆركەس ڕەخنەیان لێگرووم . ڕاستە زۆر كەس بۆ چەندین ساڵ كاری زۆر دەكەن تا وەك تابلۆیەكی جوان بكێشن، بەڵام من بەبێ هیچ هیلاكیەك دەتوانم ئەمە بكەم ، هەرگیز خۆم بە هونەرمەندێكی وێنەكێش دانەناوە ، بەڵام لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی كۆتایدا وازم لەوە هێناوە هەست بە خراپی بكەم لەم بارەیەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل