ئێسكی دایناسۆری گیاخۆر.. دۆزینەوەیەكی سەرنجراكێش لەفەرەنسا

جیهان

29/07/2019‌ 914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەم رۆژانەدا لەباشووری رۆژئاوای فەرەنسا، زانا شوێنەوارناسەكانی فەرەنسا ئێسكی رانی دایناسۆرێكیان دۆزیەوە ، كە لە ساڵی ٢٠١٠ وە لەو جێگایەكەوە كاری كنەو پشكین بۆ دۆزینەوەی ئێسك و پروسكی ئەو گیانەوەرە زەبەلاحە لەناوچووە دەكرێت.

گومان دەكرێت ئەو ئێسكی رانە دۆزراوەی، كە درێژییەكەی دوو مەتر دەبێت هی دایناسۆرێكی گیاخۆر بووبێت، كە گەردن و كلكێكی درێژی هەبووە ، ئەو جۆرە دایناسۆرەش لەسەردەمی دواینی جۆراسی لەپێش ١٤٠ ملیۆن ساڵ ژیاون  .

رۆنان ئالان، كە زانایەكی شوێنەوارناسە لە مۆزەخانەی نیشتیمانی مێژووی سرووشتی لە پاریس بە رۆیتەرزی رایگەیاندووە، ئەوە دۆزینەوەیەكی گەورەیە ...مانەوەی ئەو ئێسكە تووشی حەپەسانی كوردووم.

هەروەها راشیگەیاندووە "ئەو ئاژەڵە كێشی لەنێوان ٤٠ بۆ ٥٠ تۆن بووە" .

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ناوبراو رایگەیاندووە، لەساڵی ٢٠١٠ وە  زاناكان لەنزیك شاری كۆنیاك زیاتر لە ٧٥٠٠ پاشماوەی ئاژەڵی‌و رووەكی بەبەردبوویان دۆزیوەتەوە ، كە بەیەكێك لەگەورەترین دۆزینەوەكانی ئەوروپا دادەنرێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی