ئیڤرا واز لەیاریكردن دەهێنێـت

وەرزش

30/07/2019‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاتریس ئیڤرای فەرەنسی‌و یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر وازهێنانی خۆی لە یاركردن راگەیاند، كە 20 ساڵە لەیاریكردن بەردەوامە.

ئیڤرا لەساڵی 2006 بۆ 2014 یاری بۆ یانەی مانچستەر كردووەو پێنج جار نازناوی خولی ئینگلیزی‌و یەك جاریش نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بردووەتەوە.

بەكۆی گشتی ئەو یاریزانە 700 یاری ئەنجامداوە، كە 81 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بووەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرزی هەیە.

یاریزانەكە ئێستا تەمەنی 38 ساڵەو ماوەی بیست ساڵە لەیاریكردن بەردەوامەو چەندین نازناویشی لەگەڵ فەرەنسا بردووتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە