ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلێكی نوێی Pajero نمایش دەكرێت

هەمەڕەنگ

30/07/2019‌ 816 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "میتسۆبیشی" نەوەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی Pajero نیمایشكرد، كە لەجۆری كرۆسە.

ئۆتۆمبیلەكە ناوی Pajero Sport تایبەتمەندی وەرزشی هەیەو دیزاینێكی جوان بۆ رووی دەرەوەی كراوەو تەواوی لایتەكانی لەجۆری LED.

ئۆتۆمبیلی Pajero Sport سێ‌ ریز كوشنی هەیەو حەوت كەس لەناوە دەگرێت‌و شاشەیەكی گەورەشی بۆ دروست كراوە.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلی Pajeroی نوێ‌ شەش بستۆنی هەیەو قەبارەی بزوێنەرەكەی دوو جۆرە 2.5 و 3.0 لیترەو هێزەكەی 181  و 209 ئەسپەو حەوت گێڕی ئۆتۆماتیكیشی هەیە.

هـ ـ ح