نزیكەی 30 وڵات لەبارەی جموجۆڵەكانی ئێران هۆشداری دەدەن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بیست و نۆ وڵات لەوانە ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، چالاكییە دوژمنكارانەكانی ئێرانیان شەرمەزار كرد دوای ئەوەی لەندەن، تارانی بە دەست هەبوون لە ڕوداوەكەی فێرفۆرد تۆمەتبار كرد.

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئەو وڵاتانە ڕایانگەیاند كە بە توندترین شێوە بەكارهێنانی توندوتیژی لەلایەن ئێرانەوە ئیدانە دەكەن، لەوانە پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنی كوشندە، سوتاندن، تێكدان، هێرشی ئەلیكترۆنی و چالاكییەكانی دیكە كە ئەوان و هاوبەشەكانیان دەكاتە ئامانج.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لەندەن تارانی بە بەرپرسیاری ڕووداوەكەی 27ی ئەیلول لە فێرفۆرد زانیوە.