شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکی گشتگیرو زۆر توندو ئاشکرادا، پەردەی لەسەر بنبەستبونی گفتوگۆکانی لەگەڵ پارتیدا لاداو ڕایگەیاند، سەرهڕای ئەوەی 16 جار چوهته هەولێر بۆ لای بەرپرسێکی باڵای پارتی، بەڵام نەگەیشتونەتە هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک، تاڵەبانی جەختدهكاتهوه، یەکێتیی ئامادەیە لەپشکی خۆی هەموو سازش (تەنازول)ێک بکات، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە لەمافی گەلی خۆی سازش بکات".
بافڵ تاڵهبانى سەرۆکی یەکێتیی لهدیدارى مێرى لهههولێر وتى، "کاتی زۆر لەبەردەم هێزە سیاسییەکاندا نییەو دەبێت پەلە لەگفتوگۆو ڕێککەوتن بکرێت، چونکە ئەگەر کێشەکان چارەسەربکرێن، دەتوانین لەماوەی 24 کاتژمێردا حکومەت دروستبکەین".
بافڵ تاڵهبانى لهپهیامهكهیدا بۆ پارتى وتى، "برادهرانى پارتى، وهرن با دابنیشینو گفتوگۆكان دهستپێبكهینهوه، چونكه كێشهكانمان گهوره نین".
ئهوهشى وت، "ئهگهر ههردولا پێكهوهبین، دهتوانین حوكمى عێراق بكهینو گۆڕانكاریى گهوره لهڕۆژههڵاتى ناوهڕاست بكهین".
سهرۆكى یهكێتیى ئاماژەی بەگرنگیی دانیشتنەکەی نێوان مەسرور بارزانیو قوباد تاڵەبانی کردو پەیوەندیی بەردەوامی خۆشی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحیدو بهرپرسانى پارتی دوپاتکردەوە.
هاوسەنگیی دیپلۆماسیو سەربەخۆیی یەکێتیی
تاڵەبانی بەتوندی ڕەخنەی لەو دەنگۆیانە گرت کە باس لەپاشکۆیەتی حزبەکەی دەکەنو ڕایگەیاند، "بەخوای گەورە یەکێتیی هیچكات پیاوی کەس نەبوەو پیاوی کەسیش نابێت، شانازیی بەپەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران، ڕوسیا، ئەمریکاو تورکیا دهكهم، یەکێتیی لەچەندین وێستگەی زۆر هەستیاردا ڕۆڵی نێوانگیری فەرمی لەنێوان ئەمریکاو ئێراندا بینیوە، بەڵام بهخوا كاك قوباد پێى ناخۆشه باسیان بكهم، بۆیه ناتوانم وردەکارییەکانی ئاشکرابكهم".
دورخستنەوەی مەترسیی شەڕو پرسی کشانەوەی ئەمریکا
سەرۆکی یەکێتیی ئاشکراشیکرد، چەند وڵاتێک دەستیان تێوەرداوە تاوەکو قوڕ بۆ هەرێم بگرنەوەو شەڕەکە بەتوش ئەوانەوە بکەن، بەڵام توانیویانە ئەو ماڵوێرانییە لەهەرێم دوربخەنەوە.
سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش ڕایگەیاند وتى، "زۆر خۆتان تێک مەدەن، ئەمریکا تەنها 17 خولەک بەفڕۆکە لێمانەوە دورەو ئەگەر بیەوێت، بەچەقەنەیەک دەگەڕێتەوە".
تاڵەبانی داوای مامەڵەیەکی واقیعیی لەگەڵ دۆسیەی چەکدانانی گروپەکاندا کرد، چونکە ئەوان هەزاران شەهیدیان لەشەڕی داعشدا داوە؛ جەختیشیکردەوە، ئەم پرسە بەبێ هاوکاریی ئێران چارەسەر نابێت، ئهوهشى وت:"دڵنیایی دهدهمه هاوڵاتیان کە ئەگەر هێڵی سوری تاران لەسنورەکانەوە نەبەزێندرێت، ئێرانو دۆستەکانی، هێرشناکەنەسەر هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی تارانم کردوە؛ کورد لەئێستادا جێگەی متمانەی هەم ئەمریکاو هەم ئێرانیشە".
