كهنداڵ جودى ـ شارپرێس:
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پهیهده)
لەلێدوانێکی تایبەتو فرە ڕەهەنددا بۆ پلاتفۆڕمی میدیایی شارپرێس، پەردەی لەسەر
پاشخانی ئەو گرژییو شڵەژانە ئەمنییانە لادا کە ماوەی دوو هەفتەیە لەشاری حەسەکەی ڕۆژئاوای
کوردستان لەڕۆژانی هەینیدا بەڕێوەدەچن؛ حهسۆ هۆشداریدا کە ئەم خۆپیشاندانانە هیچ
پهیوەندییەکیان بەداواکاریی کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە نییە، بەڵکو
ئامانجی سەرەکییان نانەوەی فیتنەی نەتەوەیی، هێرشکردنەسەر گەڕەکو ڕەمزەکانی کوردو
ناچارکردنیانە بەکۆچی زۆرەملێ.
غهریب حهسۆ هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات
(پهیهده) تایبهت بۆ شارپرێس قسهیكردو
ئاشکرایکرد، خۆپیشاندانەکان لەلایەن تاقمە شۆڤێنیو ڕەگەزپەرستەکانەوە ئاڕاستە دەکرێنو
لەدواهەمین پێکدادانیشدا چوار کەس برینداربون.
نەخشەی جوڵاندنی فیتنە لەباشوری حەسەکە
غهریب حهسۆ ئاماژەی بەوەدا، لایەنە ڕەگەزپەرستەکان
لەهۆزە عەرەبەکانی باشوری حەسەکە، بەتایبەتی لەناوچەکانی شەدادیو هۆلو دەوروبەری،
بەتەواوی دژی ئەوەن پارێزگای حەسەکە ناسنامەیەکی کوردیی هەبێت، کە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ
ئەو ڕێککەوتنانەی لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی 29ی کانونی دوەمدا لەلایەن سەرۆک کۆماری
سوریاوە دیاریکرابوو.
حهسۆ وتی، "ئێمە پێشوەختە پێشبینیی پیلانێکی
لەو شێوەیەمان دەکرد کە ئامادەکاریی بۆ دەکرا تەنها بەمەبەستی نانەوەی دوبەرەکیی لەنێوان
پێکهاتەکانی ناوچەکەدا".
گەورەبونی مەترسییەکانی داعش لەگەرمەی ئاژاوەکەدا
هاوسەرۆکی پهیهده ڕەخنەیگرت کە بهگوێرهى
ڕێککەوتنی 29ی کانونی دوەم، دەبوو تەواوی گوتاری ڕقو کینەو فیتنە ڕابگیرێت، بەڵام
پێشێلکارییو هێرشەکان دژ بەکورد بەردەوامن.
حهسۆ هۆشداریداو جەختیکردەوە، "ئەو ڕوداوانەی
لەحەسەکە دەگوزەرێن تەڵەکەبازییو ئاژاوەگێڕییەکی زۆر مەترسیدارن، بە تایبەت لەمکاتەدا
کە پاشماوەکانی گروپى تیرۆریستى داعش لەناوچەکەدا سەرلەنوێ زیندودەبنەوەو هەڕەشەی
قڕکردنی گەلی کورد دەکەن".
هێنانی تاقمەکان لەدێرەزورو تێکدانی ژیانی پێکەوەیی
سەبارەت بەداواکاریی ناو خۆپێشاندانەکان، حهسۆ
بۆ شارپرێس ڕونیکردەوە، "ئەوان وەک چەترێک باسی کاراکردنەوەی فەرمانگەکانی دەوڵەت
دەکەن، بەڵام لەڕاستیدا دژایەتیی تەواوی ناسنامەی کورد دەکەن، پێکهاتەکانی حەسەکە
زیاتر لە100 ساڵە بەئاشتی پێکەوە دەژین، بەڵام ئێستا تاقمە ئاژاوەگێڕەکان کە هەموو
ڕۆژانی هەینی لەشەدادیو دێرەزورەوە دەهێنرێنو لەحەسەکە کۆدەبنەوە، هێرشدەکەنەسەر
کولتورو بەهاکانی کورد؛ لەدوایین هەینیشدا چوار کەسیان بریندارکرد سەرهڕای ئەوەی
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵی ڕێگریکردنیاندا".
بێدەنگیی گوماناویی دیمەشقو یەکگرتویی ناوخۆیی
غهریب حهسۆ ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا
بارودۆخی شارەکە هێور بوەتەوە بەڵام مەترسیی سەرهەڵدانەوەی پێکدادان هەیە، بۆ ڕێگریکردن
لەم فیتنەیەش، کەسایەتییە ناودارو ڕیش سپییەکانی کورد، عەرەبو کریستیانەکان پێکەوە
بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دژ بەم ئاژاوەگێڕییە بڵاوکردەوە".
لەکۆتاییدا
پهیامهكهیدا لهڕێگهى شارپرێسهوه، غهریب حهسۆ تیشکیخستەسەر هەڵوێستی حکومەتهكهى
شهرعو وتی، "داوادهكهینو دەشبێت وابێت، حکومەتی دیمەشق کۆتایی بەم بێدەنگییە
بهێنێتو هەڵوێستێکی ڕون بۆ ڕاگرتنی ئەم پشێوییە نیشانبدات، داواش لەهاوڵاتیانی کورد
دهكهین هۆشیاربنو نەکەونە ناو داوی ئەم تەڵانەوە، ئێمه بەردەوامدەبین لەسەر پڕۆسەی
ئهنتیگراسیۆنو ڕاگرتنی کارو چالاکییە هاوبەشەکانمان، لەپێناو پاراستنی ئارامیدا".
