شارپرێس:
موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی
نیشتمانیی ئێران ئاشكرایكرد، واشنتۆن لەماوەی دوو مانگی ڕابردودا لەڕێگەی سێ کەناڵەوە
کە پێکهاتون لەپاکستان، قەتەرو عێراق، پهیوەندیی بەتارانەوە کردوەو داوای پێشکەشکردنی
پێشنیازەکانی لێکردون.
ڕەزایی لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە
ئاژانسی "ئێرنا" بڵاویكردوهتهوه وتویهتى، "تاران پێش نزیکەی
دوو هەفتە حهوت مەرجی ئاڕاستەی واشنتۆن کردوە، ئهوكاتو ئێستاو لهداهاتوشدا جهختدهكهینهوه،
گەروی هورمز ناکرێتەوەو هیچ دانوستانێکیش ئەنجامنادرێت مەگەر ئەو مەرجانە جێبەجێبکرێن"،
بهڵام سروشتی مەرجەکانى خۆیانى ئاشکرانهكرد.
ڕەزایی ئاماژەی بەوەدا، "تاران وەڵامەکەی
ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕەکە بە"ناتەواو" دەبینێت؛ چونکە واشنتۆن هەندێک
مەرجی قبوڵکردوە، لەکاتێکدا هێشتا چەندین خاڵی تەمومژاوی ماونەتەوە کە پێویستیان بەڕونکردنەوە
هەیە پێش چونە ناو قۆناغەکانی داهاتوو، ئێران لەئێستادا چاوەڕێی ڕونکردنەوەی ئەمریکایە
بۆ تێپەڕاندنی ئەم ناڕونییەو هێشتا وەڵامی واشنتۆنی نەداوەتەوە، بەڵکو چاوەڕێی تەواوکردنی
وەڵامەکەی ئەوان دەکات".
ئەم بەرپرسە باڵایەی ئێران جەختیکردەوە، وڵاتەکەی
ناگەڕێتەوەسەر شێوازەکانی پێشوی دانوستانو ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکای تۆمەتبارکرد
بەوەی، خولەکانی پێشوی دانوستانی پەکخستوەو هێرشیکردوەتەسەر ئێران، بەڵام جهختیكردهوه،
تاران دەستبەرداری دیپلۆماسی نەبوە، بەڵکو ڕێبازەکەی گۆڕیوە.
سەبارەت بەگەروی هورمز، ڕەزایی پێیوایە، بەڕێوەبردنی
گەروەکە لەلایەن ئێرانەوە "سامانێکی نیشتمانییە کە زۆر لەکۆکردنەوەی ڕسوماتی
هاتوچۆ گەورەترە"؛ بەجۆرێک مسۆگەرکردنی ئاسایشی دەریایی، دابینکردنی تێچوی
پاراستن، دڵنیاییو پاراستنی ژینگەی دەریاییش دەگرێتەوە.
لەماوەی مانگەکانی ڕابردودا، دانوستانەکانی
نێوان ئێرانو ئەمریکا بەتەواوی پەکیانكهوتوه، سەرهڕای ئەوەی پێشتر ڕاگەیەندرابوو،
ڕێککەوتنێک لەسویسرا واژۆکراوە، بەڵام لەئێستادا بێدەنگیو چەقبەستویی بەسەر هەڵوێستەکاندا
زاڵە، لەکاتێکدا ئەمریکا هێشتا ئابڵۆقەی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندوەو
ڕێگریی لەجوڵەی بازرگانیی دەکات، هەردولایەنیش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گەروی هورمز
لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە.
ئەم لێدوانەى ڕهزایى پاش ئەوەدێت، عەباس عێراقچی
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، ئێران وەڵامی ئەمریکای
لەسەر پێشنیازەکەی تاران پێگەیشتوەو لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا وەڵامی کۆتایی خۆیان
پێشکەشدەکەن.
مانگی ڕابردوو فاتیمە موهاجیرانی وتەبێژی
حکومەتی ئێران ئاشکرایکردبوو، عێراقچی وەڵامی
فەرمیی ئەمریکای لەسەر پێشنیازی ناوبژیوانی قەتەری پێگەیشتوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام جهختدهكاتهوه،
بەهیچ شێوەیەک لەمەرجەکانی خۆی پاشەکشێ ناکات بۆ دوبارە کردنەوەی گەروی هورمز، ئەمەش
لەکاتێکدایە کە هیچ نیشانەیەکی ڕون لەئاسۆدانییە بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی ئەم ناکۆکییە
قورسە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا.
