هەواڵگریی و سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4495 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی بەر لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودییە و کوەیت، هیچ ڕووداوێک ڕوونەدات.

ڕۆژنامەی ئەلمەدا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، هەواڵگریی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆئەوەی هیچ هێرشێک لە عێراقەوە نەکرێتەسەر کوەیت و سعودییە و عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تووشی ڕووگیریی نەبێت.

وەک ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، داواکاریی گروپە چەکدارەکان بۆ چەکدانان ئێستا لەنێو چوارچێوەی وەرگرتنی پۆستدا جێگیر بووە، ئەو گروپانە داوا دەکەن لە حکومەتەکەی زەیدی پۆستیان پێ بدرێت و لەبەرامبەریشدا ئامادەییان نیشانداوە چەک دابنێن.

ڕۆژنامەی مەدا باسی لەوەشکردووە، هێشتا گروپەکان ئامادەنین دانوستان لەسەر مووشەکە بالیستیەکانیان بکەن کە ئێران پێی داون.

بەپەلە