مۆنیكا بیلوچی لەتونس وێنەی فیلمە نوێكەی دەگرێت

هەمەڕەنگ

02/08/2019‌ 586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:  
ئەستێرەی سینەمایی جیهانی مۆنیكا بیلووچی، بەمەبەستی وێنەگرتنی بەشێك لە دیمەنەكانی فیلمە نوێكەی بەناوی "ئەو پیاوەی پێستی خۆی فرۆشت" سەردانی وڵاتی تونسی كرد، كە لەگەشتەكەیدا دەرهێنەری تونسی كەوسەر بن هەنیەی لەگەڵە، كە دەرهێنەری فیلمەكەیە  .

فلیمەكە چیرۆكی پەنابەرێكی سووری لەشاری بەیرووت دەگێڕێتەوە، كە ناوی سامییە و لەخێوەتگاكاندا ژیانێكی زۆر سەخت بەرێدەكات، بەڵام دوای ئەوەی چاوی دەكەوێت بەهونەرمەندێكی ئەمەریكی و دەیهێنیتە ناو جیهانی رووناكی ، بەوەش ناچار دەبێت خێوەتگەكەی بەجێبهێڵێت و سەردانی شوێنە كانی تری جیهان بكات ، سەرەڕای دووركەوتنەوەی لەو ژیانە سەختەی پیشتر تێیدا ، بەڵام هێشتا دڵی لای ئەو خێوەتگایەیە، كە خۆشەویستەكەی لەوێ لەناو ئەو هەموو رووداوە یەك بەدوای یەكانەدا بەجێماوە .

مۆنیكا بیلوچی لەساڵی ١٩٦٤ لەشاری  چیتا دی كاستیلۆ لە هەرێمی ئیمبریا لەناوەراستی ئیتالیا لەدایك بووە و لەشاری ساب جۆستینۆ گەورە بووە، لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا چووەتە بواری خوێندنی ماف، كە زۆر حەزی لێ بووە ، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە قیستەكانی خوێندنەكەی بدات ، بۆیە لەپاڵ خوێندنەكەی رووی كردووەتە بواری نمایشكردنی جلوبەرگ ، لەساڵی نەوەدەكانی سەدەی رابردووش رووی كردووەتە جیهانی سینەما .

مۆنیكا بیلووچی ٤ زمان دەزانێت، كە ئەوانیش زمانەكانی ئیتالی ، ئینگلیزی ، فەرەنسی و تاراددەیەكیش فارسی دەزانیت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی