سامسۆنگ بەتاب كۆمپیوتەرێكی نوێ‌ ركابەری ئەپڵ دەكات

جیهان

03/08/2019‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور دروستكردنی تاب كۆمپیوتەرێكی نوێی راگەیاند، كە لەجۆری Galaxy Tab S6 بۆ ركابەری كۆمپیوتەرەكانی كۆمپانیای ئەپڵ دروستكراون.

تابی Galaxy Tab S6 میمرۆرییەكی ناوەكی هەیە بەقەبارەی 128 گێگابایت‌و رامی 6 گێگابایت، كە نرخەكەی 649 دۆلارە.

هەروەها جۆرێكی تری هەیە میمرۆرییەكەی 256 گێگابایتەو رامەكەی 8 گێگابایتەو نرخەكەی 729 دۆلارە.

شاشەی تایبەكە لەجۆری OLED بەقەبارەی 10.5 بۆس‌و دیقەی (2560/1600) پێكسڵ، كە ئەو تایبەتمەندییە لەتابی جۆری Tab S4 هەیە، پرۆسێسەرەكەشی لەجۆری Snapdragon 855 و باترییەكەی 7040 میلی ئەمپێرەو بەشی 15 سەعات كاركردن دەكات.

هـ ـ ح