ئەنجامدەرانی هێرشەكەی گەرمیان دەستگیركران

sharpress.net

12336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/08/2019‌

شارپرێس:
دوای ئەوەی هێزەكانی دژە تیرۆر گەیشتنە سنووری گەرمیان و لەكوڵەجۆی زەندئاباد لەهەماهەنگی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان و سلێمانی ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامدا، ژمارەیەك تیرۆرستیان دەستگیركرد.

لەو بارەوە میدیای فەرمی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەك بڵاویكردەوە، هێزەكانی دژە تیرۆرو ئاسایشی گەرمیان و سلێمانی ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان لەسنووری كوڵەجۆی زەند ئاباد، كە دوو شەوی رابردوو ژمارەیەك تیرۆرست پەلاماری ناوچەكەیان دابوو بەو هۆیەوە چوار شەهید و هەشت برینداری لێكەوتەوە ئەنجامدا.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، دوای پرۆسەكە ئەو تیرۆرستانە دەستگیركراون، كە بەو پەلامارە هەستاون و دەست بەسەر چەك و تەقەمەنی و شوێنەكانیاندا گیراوە.

 سەرچاوەكە روونیشیكردەوە، ئۆپراسیۆنەكە بەردەوامەو گەڕان بەدوای پاشماوەی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچەیە بەوردی بەردەوامە.

دوو شەو پێش ئێستا چەند چەكدارێكی نە ناسراو هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی هێزەكانی ئاسایش لەناحییەی كوڵەجۆو بەو هۆیەوە شەڕو پێكدادان روویدا.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved