شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به شارپرێ-ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڕێك پاره‌ی خستووه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت و یه‌كه‌م شوێنیش مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی، "رۆژی دووشەممە 5-8-2019 مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندن "رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت".
ه.م