شارپرێس:
بۆب پێرێلا ئەو پیاوەی دەتوانێت لە هەر ساتێك لە ژیانی رابردووی خۆی بەبیر بێنێتەوە.
ئەو دۆخە پێی دەوترێت دۆخی تایبەتی ژیانامەی بیرەوەری، كە ٦٠ حاڵەتی لەو جۆرە لە جیهاندا بوونیان هەیە، كە وەك ئامێرێكی كات وایە دەتوانێت بە ویستی خۆی بگەڕێیتەوە ئەو كاتەی، كە خۆی دەیەوێت و هەست بكات لەو كاتەدایە.
پێرێلا ئاماژەی بەوەدا گەرانەوە بۆ كاتی مەبەست زۆر یارمەتی داوە لەژیانیدا و هەست دەكات، كە لەگەڵیاندا دەژی.
بۆ هەندێك خەڵكی دیكە ، لەبری یارمەتی، كێشە دروست دەكات، كە خانمێكی ئوسترالی بەناوی رێبێكا شارلۆك بە بی بی سی وت: ئەگەر ڕووداوێكم بیر بێتەوە لە ژیانمدا بەتایبەتی، كە سێ ساڵان بووم ئەوا هەستو سۆزەكانم دەگەرێنەوە حاڵەتی ئەو كاتە، بەڵام مێشكم هەر كەسێكی پێگەیشتووەو ئەمەش خەمۆكی و دڵەڕاوكێم بۆ دروست دەكات.
بەڵام بۆ ئەوانی دیكە، شتێكی چێژ بەخشە، خانمێك بەناوی نیما ڤێسا هەر هەمان حاڵەتی هەیە. بە بی بی سی وت: ئەم حاڵەتە بەسۆزتر و نەرمونانتری دەكات، هەندێك خەڵك هەن دەڵێن لەبیری، كە و ببەخشە.
ئەو وتیشی: لەبەر ئەوەی لەبیركردن هاوكاری من نییە ، بۆیە دەبێت ببەخشم، نەك تەنیا خەڵك بەڵكو تەنانەت خۆشم ببەخشم.
پرۆفیسۆری دەماری مێشك لەزانكۆی كالیفۆرنیا ڕوونیكردەوە، ئەمە چۆن ڕووو دەدات؟ بیرۆككە لەوەدایە، كە ئێمە هەمان زانیاری لە مێشكماندا خەزن كراوە، بەڵام نەتوانین بگەین پێیان، بەڵام ئەو جۆرە كەسانە پێی دەگەن.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل
