مانچستەر یونایتید هەڵوێستی لەسەر كڕینی دیبالا روونكردەوە

وەرزش

05/08/2019‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی هەڵوێستی لەسەر كڕینی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی روونكردەوە.

بەپێی تۆڕی سكای سپۆرت، یانەی مانچستەر یونایتید لەكڕینی پاولۆ دیبالا پاشەكشەی كردووەو نایەوێت لەم هاوینە ئەو یاریزانە بكرێت.

هەر بەپێی تۆڕەكە یانەی مانچستەر یونایتید بەهۆی زۆری بەهای گرێبەستەكەی دیبالا لەكڕینی ئەو یاریزانە پاشەكشەی كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە یانەی مانچستەر یونایتید دەیەوێت لەهاوینی ئەمساڵ پاولۆ دیبالا بكرێت.

هـ ـ ح