شارپرێس:
زانا پۆڵەندی و ئەمەریكی و بەریتانییەكان توانیان نەخشەیەكی سێرەهەندی نوێی گەلەئەستێرەی "ڕێگای كاكێشان" بكێشن، كە لەناویدا كۆمەڵەی خۆریش هەیە .
پێگەی ئەلیكترۆنی Space.com بۆ هەواڵە زانستییەكان بڵاویكردەوە، ئەو وێنە سێرەهەندییەی گەلەستێرەی رێگای كاكێشانو كۆمەڵەی خۆر بەوە جیادەكرێتەوە، كە بەراورد بەوانی پێشتر لەڕووی كوالێتییەوە باشترەو وردەكاری زیاتریشی تێدایە.
پێگەكە بڵاویشیكردەوە، نەخشەكە بەرهەمی كاری هاوبەشی زاناكانی زانكۆكانی "وارشۆ " ی پۆڵەندی و "ئۆهایۆ"ی ئەمەریكی و "وارویك"ی بەریتانییە .
دوروتا سكورون ، زانای گەروونناسی لە زانكۆی وارشۆ دەڵێت: نەخشەكەی ئێستا بەپێچەوانەی نەخشەكانی پێشووتر، بەڕێگایەكی راستەوخۆ پشتی بە هەژماركردنی دووری نێوان ئەستێرە گۆڕاوەكان و خۆر بەستووە .
ئەو ژنە گەردوونناسە دەشڵێت: ئەو نەخشە سێ رەهەندییە بۆ زانینی مێژوو ، پەیكەری گەلەستێرەی رێگای كاكێشانو جوڵەی ئەستێرەكان و بڵاوبوونەوەیان دوای درووستبوونی زۆر گرنگە.
هەر لەچوارچێوەی دروستكردنی نەخشەیەكی نوێ، بۆ ماوەی ٦ ساڵ چاودێری نزیكەی دوو هەزار و ٤٠٠ ئەستێرەی گۆڕاو كراوە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی