ترامپ توندوتیژی یارییە ئەلیكترۆنییەكان بەهۆكاری تەقەكردنەكانی ئەمریكا دەزانێت

جیهان

10/08/2019‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەدا، یەك ڕێگە هەیە بۆ بنبڕكردنی تەقە كردن لەوڵاتدا، ئەویش ڕووبەرووبوونەوەیە دژی ئەو توندوتیژیانەی لەیارییە ئەلیكترینییەكان هەیە.

دۆناڵد ترامپ لەمیانی لێدوانێكی وتی: دەبێت گەورەبوونی تووندوتیژی یارییە ئەلكترۆنییەكان كەمبكەینەوە لە كۆمەڵگاكەمان. 

هەروەها وتیشی: لە ئێستا زۆر بە ئاسانی لاوەكان خۆیان بە توندوتیژی گەمارۆداوە، دەبێت دەست بكەین بەوەستانی ئەو دیاردەیە بەخێرایی. 

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە كاتێكدایە، دوای تەقەكردنەكەی ولایەتەكانی ئەل پاسۆ، تێكساس و دایتۆن و ئۆهیۆ ناڕەزایی گەورە لەئەمریكا دروستبووە، كە لەو رووداوانە بەلانی كەم ٣١ كەس كوژراوە.

لەبەرانبەردا لێكۆڵینەوەكان باسیان لەوە كردووە، كە هیچ بەڵگەیەك بوونی نییە توندوتیژی یارییە ئەلكترۆنییەكان هاندەربێت بۆ تووندوتیژی لە ژیانی ڕاستیدا.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل