ڤاڵڤێردی چارەنووسی ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنەی یەكلاكردەوە

وەرزش

10/08/2019‌ 402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی چارەنووسی یاریزانێكی یانەكەی یەكلاكردەوە.

ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئیڤان راكێتیچ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت‌و ئەو دەنگۆیانەی باس لەرۆشتنی دەكەن دوورە لەراستییەوە.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی لەلێدوانەكەی راشیگەیاند، راكێتیچ گرنگە بۆ یانەی بەرشەلۆنە بۆیە دەمێنێتەوەو لەیاریكردنیش بەردەوامە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆی زۆر هەیە، كە ئیڤان راكێتیچ لەیانەی بەرشەلۆنە دەڕوات‌و دەنگۆكانیش بەو شێوەیە روو لەیانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەكات.

هـ ـ ح