پەكەكە بەرپرسیاری هێرشەكەی ئیزمیری توركیا لەئەستۆ دەگرێت

کوردستان

14/08/2019‌ 6033 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەنگاوەرانی تۆڵەسەندنەوەی مەعسوم كۆركماز لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەكگرتووی گەلان (هەبەدەهە) پێكهاتوون‌و سەر بەپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەن، چالاكییەكەی ئیزمیر-یان لە ئەستۆ گرت، كە دژی كارگەیەكی كۆنتێنەر (خانووی كاتی) ئەنجامدرابوو.

بەپێی راگەیەنراوێك، كە میدیاكانی نزیك لەپەكەكە بڵاویانكردەوە، "لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئیزمیر چالاكییەكمان لە دژی كارگەی دروستكردنی كۆنتێنەر و عەمبارەەكانی ئەنجامدا و كۆنتێرنەرەكانی كارگەكە تێكشكێنران".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو كارگەیە بۆ هێزەكانی سوپای توركیا كۆنتێنەر و تەنكەری ئاوی دروست دەكرد، ئەو كەسانەشی لەسەر ژان و ئازاری داگیركەری سەر ئەم گەلە پارە دەستدەخەن‌و پێداویستی لۆجستی بۆ ئەو شەڕە دابین دەكەن، دەبێت باجی كارەكەیان بدەن، ئەوانەی لە شەڕی چەپەڵ سكی خۆیان تێر دەكەن، ئەوا دەبێت ڕاستی شەڕیش ببینن.

هەروەها هێزەكە ئەوەی راگەیاندووە، كە ئەو چالاكییەمان بۆ بەرز راگرتنی یادی گەریلاكانی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ (ئاب)ی ١٩٨٤ ئەنجامدا، لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب-دا ڕۆحی بەرخودانی ساڵی ١٩٧١ی ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم كایپاك كایا هەیە، هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی ئاب لەسەر هێڵی تێكۆشانی یەكگرتووانەی گەلانە.

هـ ـ ح

بەپەلە