لاوازی سێكسی لای پیاوان چییەو چۆن چارەسەر دەكرێت؟

تەندروستی

16/08/2019‌ 18719 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لاوازی سێكسی لای پیاوان دەكرێت هەر كێشەیەكی جەستەیی، یاخود دەروونی بگرێتەوە، كە ڕێگە دەگرێت لە تۆ، یاخود هاوژینەكەت لەرازیبوون لەو سێكسەی دەیكەن.

لاوازی سێكسی لای پیاوان كێشەیەكی باوە و كار لە هەموو تەمەنە جیاوازەكانی نێرینەكان دەكات، كە جۆرەكانی لاوازی سێكسی لە پیاواندا لەمانەدا خۆی دەگرێتەوە:

لاوازی ڕەقبوون و بەرزبوونەوەی ئەندامی زاوزێی نێرینە.

گەیشتن بەئۆرگازم بەشێوەكی زۆر خێرا.

گەیشتن بە ئۆرگازم بەشێویەكی زۆر خاو، یاخود نەگەیشتن پێی بە هیچ شێویەك.

لەدەستدانی چێژ لە سێكس كردندا.

هۆكارەكانی لاوازی سێكسی.
هۆكارە جەستەییەكان دەكرێت ئەمانە بگرنەوە:
كامی ڕ‌ێژەی تێستێسترۆن
دەرمان خواردن وەك (دەرمانی دژە خەمۆكی، یاخود دەرمانەكانی پەستانی خوێن).

لەكاركەوتنی موولولەكان و دەمارەكانی، (رەقبوونی خوێنبەرەكان) و بەرزی پەستانی خوێن.

جەڵدەی دەماغ یاخود زیانگەیاندن بە دەمارەكانی مێشك بەهۆی شەكرە یاخود نەشتەرگەری.

جگەرەكێشان.

خواردنەوەی مادە كهولییەكان و بەكارهێنانی تلیاك.

هۆكارە دەروونییەكان دەكرێت ئەمانە بگرێتەوە.
ترس لە ئەنجامدانی چالاكییە سێكسییەكان
كێشە لە پەیوەندییە سۆزدارییەكان.
خەمۆكی و هەست بە تاوان.

كاریگەری لاوازی جنسی لە ڕابردوودا.

فشار و دڵەڕاوكێی كاركردن.

چارەسەر
یەكەم شت، كە پزیشكەكەت دەیكات ئەوەیە چارەسەرێكی باش بۆ هەر كێشەیەكی تەندروستی دەدۆزێتەوە، كە كار لە ڕەقبوونی ئەندامی نێرنە دەكات، بۆیە گرنگە سەردانی پزیشك بكەیت.

بە پشت بەستن بە هەر هۆكارێك، كە كاری لە لاوازی كردووە، دەكرێت چەندین جۆری چارەسەر تاقی بكرێتەوە، پزیشەكە مەترسی و سوودەكانی هەر چارەسەرێك ڕووندەكاتەوە ، كە دەكرێت لەڕێگەی دەرمان یاخود ڕاهێنانەوە بێت. یاخود چارەسەری دەروونی بێت ئەویش سەردان كردنی پزیشكێكی دەروونی چارەسەر دەكرێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە