شارپرێس
حکومەت پڕۆژەیەک
بۆ رێکخستنەوەى موچەو دەرماڵەى فەرمانبەران و پلە باڵاکان ئامادە دەکات و رەوانەى
پەرلەمانى کوردستانى دەکات.
بەپێى
زانیارییەکانى شارپرێس وەزارەتى دارایی و ئابورى سەرقاڵى رێکخستنەوەى موچەو دەرماڵەى
فەرمانبەران و پلە باڵاکانەو بەم نزیکانە پرۆژەکە رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران
دەکرێت.
دواى پێداچوونەوەو
وردبینیکردنى لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە رەوانەى پەرلەمانى کوردستانى دەکات بۆ
ئەوەى خوێندنەوەى بۆ بکرێت و پەسند بکرێت.
بەرپرسانى حکومەت
ئاماژە بەوە دەکەن ئامانجی پڕۆژەکە بۆ
بنبڕکردنی فەرمانبەری بندیوارو نەهێشتنى دەرماڵەى زیادەو چەند مووچییە.
شێركۆ جهودهت، ئەندامی لێژنەی دارایی
له پهرلهمانی كوردستان بە شارپرێسى راگەیاند، پڕۆژەکە گرنگە بهو مهرجهی
ئەو پڕۆژەیە کۆتایی بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەری بندیوار و بێ وهزیفه بھێنێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە پێداچوونەوەیەکى
ریشەیی بکرێتە بە سیستەمى مووچەدا کە ژمارەیەکى زۆر بندیوارو چەند مووچەى تێدایە.
پێشتر ژمارەیەک پەرلەمانتار ئاشکرایان کرد
کە زیاتر لە ٢٠٠ھەزار فەرمانبەرو مووچە خۆرى بندیوار لە وەزاروت و دامەزراوەکانی
ھەرێمی کوردستان ھەیە.
بە وتەى ئەو پەرلەمانتارانە لەئێستادا
حکومەتى هەرێم پێویستى بە ٨٥٠ ملیۆن دۆلار هەیە بۆ مووچەى فەرمانبەران و
موچەخۆران، ئەگەر بندیوارەکان و چەند موچەیی نەهێڵدرێت ئەوا ئەو بڕە پارەیە کەم
دەبێتەوە بۆ ٦٠٠ ملیۆن دۆلار.
س.هـ