شارپرێس:
یانەیەكی تریش بەتوندی بۆ كڕینی نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان هاتووەتە پێشەوە.
پێشتر یانەی ریاڵ مەدریدو یانەی بەرشەلۆنە كێبڕكێی كڕینی نیماریان دەكرد، كە تائێستا پاریس سان جێرمان رازی نەبووە بەفرۆشتنی ئەو یاریزانە.
لەئێستاشدا جگە لەو دوو یانەیە، یانەی یۆڤانتۆست بە بەهێزی هاتووەتە پێشەوە بۆ ئەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی یانە پاریسییەكە بكرێت.
یانە ئیتالییەكە لەو پێناوەدا ئامادەیە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی بداتە یانەی پاریس سان جێرمان، ئەوە سەرەڕای بڕێك پارە بۆ دەستخستنی ئەو یاریزانە.
هـ ـ ح