سوپای سوریا هێرشە دەكاتە سەر خاڵێكی پشكینینی سوپای توركیا

جیهان

22/08/2019‌ 1311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسانی توركیا رایانگەیاند، هێزەكانی سوپای سوریا هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی پشكینینی سوپای وڵاتەكەیان.

بەرپرسانی توركیا راشیگەیاند، ئەو هێزانە لەباكووری سوریاو لەناوچەی رۆژئاوای پارێزگای ئیدلیب هێرشیان كردووەتە سەر خاڵە پشكینینەكەی سوپای توركیا.

بەپێی سەرچاوەكان، هێزەكانی سوپای سوریا تەقەی راستەخۆیان لەخاڵە پشكینینەكەی سوپای توركیا كردووە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ وردەكارییەك لەسەر هێرشەكە ئاشكرابووبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی دوو شەممەی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای سوریا هێرشیان كردە سەر كاروانێكی سەربازی سوپای توركیا، كە بەئاراستەی پارێزگای ئیدلیب دەڕۆشتن.

هـ ـ ح