كۆمپانیای گۆگڵ ئەپێك بۆ كەسانی نابیست دروست دەكات

هەمەڕەنگ

24/08/2019‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای گۆگڵی ئەمریكی رایگەیاند، پێدەچێت ئەپێك بۆ مۆبایلە زیرەكەكان دروست بكات بۆ خوێندەوەی "زمانی جەستە".

لەئێستادا ئەم جۆرە بەرنامەیە تەنیا لەسەر كۆمپیتەر كاردەكات‌و كۆمەڵی نابیستانیش پێشوازیان لەو هەنگاوە كردووە، بەڵام دەڵێن دەكرێت ئەو ئامێرە كێشەی وەرگێڕانی هەبێت لەكاتی گفتوگۆكردندا.

گۆگڵ ئاماژەی بەوەشدا، كە ئەمە یەكەم هەنگاو و دەكرێت لەكاتی وەرگێرانی زمانی جەستە بۆ دەنگ، دەكرێت هەندێك دەربڕینی دەمووچاو نەخوێنێتەوە و بەهۆی خێرایی نیشانەكانەوەو ئەمەش مانای دەربڕین و ئاماژەكان دەگۆڕێت وەك لەوەی باسكراوە.

گۆگڵ ٢١ نیشانە و نۆتەی بەسەر پەنجە و لەپی دەستدا داناوە، زۆر ئاسان دەبێت بۆ تێگەیشتن لە ئاماژەی دەستەكان ئەگەر قۆڵ و دەست بابخۆن  یاخود دوو پەنجەكە بەریەك بكەون

بەدەر لەمە لە جیهاندا، خانمێكی داهێنەر، توانی لەماڵەكەی خۆیدا دەستكێشێكی ئەلكترۆنی دروستبكات بۆ خوێنەوەی زمانی ئاماژە بەهۆی ئەپێكی سەر مۆبایلە ئەندرۆیدەكەی.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل