كۆمپانیایەكی ئەڵمانی یەكەم نموونەی فڕۆكەی تاكسی ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

25/08/2019‌ 232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Volocopterی ئەڵمانی یەكەم نموونەی فڕۆكەی تاكسی ئاشكراكرد، كە تایبەتەو بۆ گواستنەوە لەشارە گەورەكان بەكاردەهێنرێت.

تاكسییەكە لەهێلیكۆپتەرێكی جۆری VoloCity پێكهاتووەو توانای فڕین‌و نیشتنەوەی بە شێوەی ستوونی هەیەو بە بزوێنەرێكی كارەبایی كاردەكات.

فڕۆكەكە توانای فڕینی 35 كیلۆمەتری هەیە، كە خێراییەكەی 110 كیلۆمەترە لەسەعاتێكدا، كە كێشێكی سووكیشی هەیە.

بەپێی رۆژنامەی Techcrunch ی ئەڵمانی كۆمپانیای Volocopter گرنگییەكی زۆری بەسەلامەتی سەرنشینانی فڕۆكەكە داوەو توانایەكی بەهێزیشی هەیە.

هـ ـ ح