ئەنتەرو مانچستەر لەسەر سانچێز رێكدەكەون

وەرزش

28/08/2019‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلێكسیس سانچێسی چیللی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید روو لەیانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی دەكات.

ئەو یاریزانە لەم هاوینەو بەشێوەی خواست‌و بۆ ماوەی ساڵێك روو لەیانە ئیتالییەكە دەكات، ئەوەش بەرێككەوتنێكی هەردوولایان.

تۆڕی سكای ئیتالیا هەواڵی رێككەوتنی ئەنتەرو مانچستەری بڵاوكردووەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی گرێبەستی نێوان هەردوو یانەی ئاشكراكردبێت.

سانچێس تەمەنی 31 ساڵەو یانەی ئەنتەرمیلان لەسەر خواستی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ئەو یاریزانە چیللییە دەكرێت.

هـ ـ ح