وادەی ئاشكراكردنی "ئایفۆن 11" بە پێنج رەنگی جیاواز

هەمەڕەنگ

31/08/2019‌ 656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی، داوای پێشكەشكردووە بۆ كۆنگرەی گەورەی نێودەوڵەتی، ئەوەش بۆ نمایشكردنی نوێترین بەرهەمەكانی.

كۆنگرەی نێدەوڵەتی 10 سێپتەمبەری داهاتوو لە كوبرتینۆی كالیفرۆنیای ئەمریكا بەرێ,ەدەچێت‌و ئەپڵ لەو كۆنگرەیە چەند بەرهەمێك نمایش دەكات.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، كۆمپانیای ئەپڵ لەو كۆنگرەیە مۆبایلی "ئایفۆن 11" نمایش دەكات، هەروەها مۆبایلی "ئایفون برۆ"ش نمایش دەكات.

هەروەها لەو كۆنگرەیە كۆمپانیاكە نەوەی نوێی مۆبایلەكانی "ئایفۆن ئێكس" و "ئێكس ئێس ماكس" و "ئێكس ئار" نمایش دەكات، كە سەرجەمیان پێنج رەنگی جیاوازیان هەیە.

هـ ـ ح