هەنگاوێكی چاوەڕواننەكراو.. فەیسبووك ئایكۆنی لایك لادەبات

هەمەڕەنگ

05/09/2019‌ 504 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وەك بەشێك لە چارەسەری گرفتی عەقڵی و دەروونی بەشی (like) تۆڕەكەی خۆیدا لادەبات.

جین مانشۆن وۆنگ، شارەزا لەبواری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێت: "كۆمپانیای فەیسبووك بەم نزیكانە خزمەتگوزاری لایك دەكات بە شێوەیەكی خۆویستانە و دەتوانیت لەڕێگای بەرنامەكەوە بەشی لایك ناچالاك بكەیت".

ئەمەش دوای تۆڕی ئینستاگرام دێت كاتێك بەشی لایكی لە دوو وڵاتدا ڕاوەستان بۆ دەركەوتنی كاریگەرییەكانی لەسەر بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە.

ئینستاگرام شاردنەوەی لایكەكانی لە كۆمەڵێك وڵات جێبەجێكرد لەوانە: كەنەدا و ئیتاڵیا و بەرازیل و نیوزلەندا و ژاپۆن و ئێرلەندا و ئوستورالیا.

بەم شێوەیەی، كە باس دەكرێت بەكارهێنەر تەنیا خۆی دەتوانێت لایكی ئەو كەسانە ببینێت، كە بۆ بابەتێكی كردوویانە و كەسی تر ناتوانێت لایكی بابەتەكانی یەكێكی تر ببینێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ