دانا عەبدولکەریم: پڕۆژەی هێڵی ئاسن تەواوی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

05/09/2019‌ 3073 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری ئاوەدانكرنەوەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە پلانی چوار ساڵی وەزارەتەکەیدایە و دەست بە جێبەجێکردنی دەکەن  کە تەواوی كوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێکردنی حكومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردو رایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا بودجەیەكی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی هەڵەبجە دابین دەكەن، بۆ ئەوەی پڕۆژە پێویستیەكانیانی پێ ئەنجام بدەن، چونكە هەڵەبجە تایبەتمەندێتی خۆی هەیە و درێغی ناكەن لە پێشكەشكردنی پڕۆژەكانیان.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە پرۆژەی رێگای دوسایدی هەڵەبجە - سەیدسادقی بەسەر كردەوەو رونیکردەوە، لە 95%ی پرۆژەكە تەواو بووەو هەوڵدەدەن لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا بەڕووی هاوڵاتیاندا بیكەنەوە.

هەروەها وەزیرى ئاوەدانکردەوە، رونیکردەوە، بە تەواو بوونی ئەم پڕۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەكان دەچێتە قۆناغێكی ترەوە، جەختیشکردەوە،هەوڵدەدەن لە ماوەی ساڵانی داهاتودا پرۆژەی دوسایدی نێوان شارەكان تەواو بكرێن و تا چوار ساڵی ئایندە هیچ رێگەیەكی نێوان شارەكان نەمابێت دوساید نەكرابێت و بەیەكەوە نەبەسترابێتەوە.

سەبارەت بە پڕۆژەى هێڵى ئاسن کە پێشتر خۆى ئاماژەى پێدابوو، دانا عەبدولکەریم باسى لەوەکردوە،ئەو پڕۆژەیە لە پلانی چوار ساڵی ئایندەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەیە و بە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و تەواوی كوردستانیش دەگرێتەوە.

س.هـ